به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :سەرچاوەیەکی سەربازیی ووتی : فڕۆکەکانی عەرەبستان لە سێ نۆرە دا شاری حەرز یان لە پارێزگای حەججە و چوار نۆرە ناوچەی حیفان لە پارێزگای تەعیز و دوو نۆرە ناوچەی کەهبوب لە شاری ئەلموزارەبە ی پارێزگای تەعیز دا بۆمباران کردووە . فڕۆکە دەستدرێژکارەکان لە سێ نۆرە ناوچە ئاوەدانەکانی شاری ئەلغیل لە پارێزگای ئەلجوف یان بۆمباران کردووە و بە شێوەی ئێجگار زۆر فڕیون لەئاسمانی پارێزگای سەعدە دا .
فڕۆکە عەرەبستانییەکان بە پەلامار بۆ سەر پردی ئەلمجزعە لە قفلە عەزر لە پارێزگای عۆمران، پردی پێوەندی ئەلعەسیبە لە شاری کەشر لە نێوان پارێزگاکانی حەججە و ئۆمران یان سی جار بۆمباران کردووە .
عەرەبستانی سەعوودی لە شەشەمی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٤ بە پێکهینانی هاوپەیمانی لە ژمارێک لە وڵاتانی عەرەبی و بەتایبەت ئیمارات و بەپشتگری دەوڵەتی ئەمریکا ،دەستدرێژەی ئاسمانی و گەمارۆ دانی خەڵک ی یەمەن بە بیانووی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لە کار کشاوەو وهەڵاتووی یەمەن بۆ سەر حکوومەتی ئەو وڵاتەی دەسپێکرد کە تەنیا ئاسەوارەکەی کووشتاری بێ بەزیانە ی نیزیک حەوت هەزار ئافەرەت و منداڵ و شارومەندی یەمەنی وبریندار بوونی دەیان هەزار کەس وئاوارەبوونی سەدان هەزارکەسی دیکە ڕاگەیاند .
بە هۆی ئەو پەلامارانە زیاتر لە سەتا ٨٠ ی دامەزراوەکانی ڕاژەکاری گەیاندن، فێرکاری ، دەرمانی و نەخۆشخانەکان ،هەممارەکانی دەرمان و خۆراک ، فێرگەو مالەکانی خەڵکی یەمەن کاولکراون و خەڵکی ئەو وڵاتە بە هۆی گەمارۆی ئاسمانی ، زەمینی و دەریایی لە بارودۆخی قەیراناوی دان ....
کۆتایی کورتە نامە/310